ئێمە کێین؟
گرووپی خۆبەخشی سماڕت گرووپێکی خۆبەخشی قازانج نەویستی ناحوکمیە لە بەرواری 14/5/2020 کاتێك کۆڕۆنا تەنگی بە خەڵكی هەڵچنیبوو، کۆمەڵێك گەنج بڕیارمان دا دەستەوەستان نەوەستین و هەڵساین بە دامەزراندنی گرووپی خۆبەخشی سماڕت لە پەیمانگای سماڕت. لەو کاتەوە تا ئێستا گرووپ بەردەوام لە گەشەکردن بووە و لە ئێستادا لە زیاتر لە دووسەد ئەندام پێكدێت و سنووری کارکردنی لە شاری کەرکوك و هەندێك لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستانە
چی دەکەین؟
کارەکانی ئێمە هەمە جۆرە و هەوڵمانداوە لە زۆربەی کایەکانی ژیانەوە یارمەتی شارەکەمان بدەین، لیستی بەشێك لەو جۆرە چالاکیانەی ساڵانە ئەنجامی دەدەین
١ - هاوکاری کردنی کەسانی هەژار و کەم دەرامەت لە پێناو باشترکردنی حاڵ و گوزەرانیان
٢ - هاوکاری کردنی ئەو خوێندکارانەی توانای ئابووری باش نیە لە ڕێگای گرتنی وانەی تایبەت و خولی بەهێزکردن و دابینکردنی کرێی هاتووچۆ
٣ - ئەنجامدانی ئیڤێنت و چالاکی بەهێزکردنی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگا بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی
٤ - بەشداری کردن لە چالاکیە ژینگەییەکان و ئەو کارانەی بەشدارن لە باشترکردنی کۆمەڵگا